پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی دژی داعش ئامادەیە
"سوپای عێراق بۆ ئه‌و كاره ئاماده نییه"
K24- هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، سه‌رقاڵبوونی سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به خۆپیشاندانه‌كان و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌مدواییه، وایكردووه كه داعش زیاتر خۆی رێكبخاته‌وه و جموجۆڵهكانیشیان زیادی كردووه.
ناسر هەرکی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بە کوردستان24ی راگەیاند: وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌موو ئامادهییەكی خۆی ده‌ربڕیوه، بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش، به‌ڵام سوپای عێراق ئاماده نییه.
H.B