حكومهتی ههرێم پڕۆژهیاسایهكی گشتگیر بۆ خانهنشینی ئاماده دهكات
له ههرێمدا 12 یاسای خانهنشینی كاریان پێدهكرێت
K24 – ههولێر:
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی شەش مانگی داهاتوو پڕۆژە یاسایەکی خانەنشنی گشتگیر رەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکات کە تێدا سەرجەم ئەو یاسایانەی لەسەر خانەنشینی هەرێمی کوردستان هەیە هەڵدەوەشێنێتەوە.
لهو بارهیهوه، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، عهلی حهمه ساڵح رایگهیاند، ئهو پڕۆژەیە خانەشینی لە هەرێمی کوردستان رێک دەخات کە لە هەرێمی کوردستان 12 یاسای خانەنشینی جۆراوجۆر هەیە.
مەبەستی سەرەکی پرۆژە یاسای چاکسازی لە بەشی خانەنشینی رێکخستنی خانەنشینی و دادپەروەرییە و هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو خانەنشینە نایاساييهكانه.
رووپاك ئهحمهد، ئەندامی لیژنەی یاسايی رایگهیاند، ئەو پڕۆژەیەی حکوومەت لەسەرخانەنشینی گشتگیر دەینێرێتە پەرلەمان زۆر گرنگە و چارەنووسی ئەو ماددانەی پڕۆژە یاسای خانەشینی دەخاتەڕوو کە پێدەچێت هەموار بکرێنەوە یان وەک خۆیان بمێننەوە.
لە هەرێمی کوردستان فەرمانبەران تا پلە باڵاکان بە 12 یاسای جۆراو جۆر خانەنشین کراون ئەمەش بووەتە هۆی نا یەکسانی لە خانەنیشی مووچە خۆران کە جیاوازی زۆری تێدایە بەپێی ئەو پرۆژەیەی حکوومەت ئامادەی دەکات لە وەزیرەوە تا فەرمانبەری ئاسایی یەک یاسای خانەشینی دەبێـت و بڕی مووچەی خانەنشین و ساڵی خزمەتیان رێکدەخرێت، ئەم یاسایە دەبێتە هۆی رێکخستنی خانەنشینی و سیستەمی مووچە کە گۆڕانکاری تێدا دەکرێت و بڕی مووچەیان زیاد دەکرێت.