بەغدا داندەنێت بە 5 زانکۆی هەرێمی کوردستان

كار لەسەر سێ زانكۆی دیكە دەكرێت

K24 - بەغدا

ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی نێوان لیژنەیەكی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق و لیژنەی باڵای پەرلەمانی عێراق دانپێدانانی حكوومەتی عێراق بە 5 زانكۆی ھەرێمی كوردستان راگەیەندرا.

محەمەد شاكر، پەرلەمانتاری كورد لە لیژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمانی عێراق بە كوردستان24ی راگەیاند: "پێشتر كارمان لەسەر ئەوەكردبوو كە دان بە 9 زانكۆی ھەرێمی كوردستان دابنێرێت، ئەمڕۆ وەڵامی ئەوەمان وەرگرت كە 5 زانكۆ دانیان پێدا نراوە، كە بریتین لە زانكۆكانی سۆران، كوردستان، زاخۆ، ھەڵەبجە، راپەڕین".

روونیكردەوە: "دانپێدانانی زانكۆی راپەڕین دواخراوە، چونكە ھەندێك پێوەر تێیدا جێبەجێ نەكراوە".

راشیگەیاند: "ھەرسێ زانكۆی پۆلەتەكنیكی ھەولێر و دھۆك و سلێمانی، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆمان لەگەڵ لیژنەی تایبەتمەند، باس لەوەكرا لە ماوەی مانگێكدا ئیجرائاتەكانیان تەواو دەبێت".

ھ.م