سه‌فین دزه‌یی: ده‌ستخۆشی له هه‌وڵه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ین
سه‌ردانه‌كه‌ی ئالسانی گرنگه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ده‌ستخۆشی له هه‌ر هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ین.
سه‌فین دزه‌یی گوتیشی: ره‌وشی ناوچه‌كه ئاڵۆزه و ره‌نگه ته‌نیا به سه‌ردانێك یان هه‌وڵێك كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، به‌ڵام گرنگه ئه‌و وڵاتانه‌ی خێریان بۆ ناوچه‌كه ده‌وێت، به‌رده‌وام بن له هه‌وڵه‌كانیان.
له باره‌ی سه‌ردانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، "محەمەد عەبدولرەحمان ئالسانی"، بۆ هه‌ولێر، سه‌فین دزه‌یی گوتی: ئه‌و سه‌ردانه گرنگی خۆی هه‌یه و هێشتا نازانین ورده‌كاری هه‌وڵه‌كه‌ی قه‌ته‌ر چۆنه، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه‌ی له‌م كاته‌دا گرنگه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان.