كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ دەنگدان بە پڕۆژەیاسای چاكسازیی دەستیپێكرد

پڕۆژەیاسای چاكسازیی پەسند دەكرێت

K24 - ھەولێر

پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بۆ دەنگدان بە پڕۆژەیاسای چاكسازیی دەستیپێكرد.

بڕیارە دوای دەستپێكردنی كۆبووەنەوەكە لە سەرەتادا خاڵ بە خاڵی پڕۆژەیاساكە بخرێتە دەنگدانەوە و دواتریش دەنگ لەسەر كۆی پڕۆژەیاسای چاكسازیی بدرێت.

ھەر یەك لە فراكسیۆنەكانی پارتی و یەكێتی و گۆڕان، كە سێ فراكسیۆنی سەرەكی ناو پەرلەمانن، خۆیان یەكلا كردووەتەوە كە دەنگ بە پڕۆژەیاسای چاكسازیی دەدەن.

پڕۆژەیاسای چاكسازیی بەشێكی گرنگی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانە، كە لە وتاری دەستبەكاربوونیشیدا مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەت رایگەیاند، چاكسازیی لە ئەولەویەتی كارەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەت دەبێت. دواجار پڕۆژەكە رەوانەی پەرلەمانی كوردستان كرا. بەپێی پڕۆژەیاساكە ماف و مووچەی ھیچ كەسێك نابڕدرێت، بەتایبەتی كەسوكاری شەھیدان و ئەنفالكراوان.