له‌ هه‌ولێر رۆژانه‌ 200 كه‌س خوێن ده‌به‌خشن

لە ساڵی 2019 بەڕێوبەرایەتی بانکی خوێن 62 ھەزار و 862 بوتڵ خوێنی وەرگرتووە

K24 – هه‌ولێر:

بانکی خوێن  گرنگترین ناوەندی بەخشینی خوێنە بەو کەسانەی کە پێویستیان بە خوێنە بەتایبەت توشبووانی نەخۆشی تالاسیمیا. بەڕێوبەرایەتی بانکی خوێن لە ساڵی 2012 دامەزراوە بەردەوام ھەڵمەتی خوێن بەخشین ئەنجام دەدات جگە لەوەی کە رۆژانە نزیکە 200 کەس سەردانی بەڕێوبەرایەتییەکە دەکەن بۆ خوێن بەخشین.

لە ساڵی 2019 بەڕێوبەرایەتی بانکی خوێن 62 ھەزار و 862 بوتڵ خوێنی وەرگرتووە،  کە %40 بە خۆبەخشی بووە و %60  لە جێدانان بووە.

هه‌روه‌ها 36 ھەڵمەتی خوێن بەخشیان ئەنجام داوە ئەمە جگە لەوەی پەیوەندیان لەگەڵ ٣٧ نەخۆشخانەی حوکمی و تایبەتدا ھەیە لە کاتی پێویستدا خوێنیان پێ دەبەخشن،  ھەروه‌ها 12 ھەزار بوتڵ خوێنیان بەخشیوە بە نەخۆشانی تالاسیمیا و 5  ھەزار بە نەخۆشانی شێرپەنجە.