توركيا گۆرانیبێژێكی به‌ناوبانگی ئێرانی ده‌ستگیركرد
راده‌ستی ئێران ده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا، گۆرانیبێژێكی به‌ناوبانگی ئێرانیان ده‌ستگیركرد.
ئه‌و گۆرانیبێژه له‌سه‌ر داوای ئێران و له رێگه‌ی یادداشتی ده‌ستگیركردنێك، كه پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی ئینته‌رپوڵ بۆی ده‌ركردووه، ده‌ستگیركراوه.
بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا راده‌ستی تاران بكرێته‌وه و تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌دڕه‌وشتی و بره‌ودان به مادده هۆشبه‌ره‌كانی دراوه‌ته پاڵ.
گۆرانیبێژه‌كه ناوی ئه‌میر حسێن مه‌قسود لو، ناسراو به "ئه‌میر ته‌ته‌لوو"ه و ویستوویه‌تی له توركیاوه بچێته ئه‌سینا و له‌وێوه رووبكاته به‌ریتانیا، به‌ڵام له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی توركیا ده‌ستگیركراوه.
گوته‌بێژی پۆلیسی ئێران، لیوا ئه‌حمه‌د نوریان رایگه‌یاند، ئه‌و راپه‌ره به‌ناوبانگه له‌سه‌ر داوای ئێران و له رێگه‌ی ئینته‌رپووڵه‌وه ده‌ستگیركراوه.
ئه‌میر ته‌ته‌لوو، ته‌مه‌نی (36) ساڵه و راپه‌رێكی ناوداری ئێرانه و ساڵی به‌وه تۆمه‌تبار كراوه، ساڵی رابردوو له شه‌وه ئاهه‌نگێكدا له شاری ته‌بلیسی پایته‌ختی گورجستان هانی گه‌نجانی داوه مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌كار بهێنن.