نێوانی رووسیا و تورکیا تێکدەچێت

ئەردۆغان نیگەرانە لە مۆسکۆ

K24 – هه‌ولێر:

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، رایگەیاند، مۆسکۆ رێز لە رێککەوتنەکان ناگرێت و سوپای رووسیا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی  باکووری رۆژهەڵاتی سوریا.

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی حوریەتی تورکی، ئەردۆغان لەبارەی هێرشەکانی سوپای سووریا بۆ سەر ناوچەکانی سەر بە ئیدلب رایگەیاندووە: "ئەگەر رووسیا رێز لە رێککەوتنەکان بگرێت، ئێمەش هەمان کار دەکەین، بەڵام بە داخەوە رووسیا ئەوە ناکات".

ئەمەش لە کاتێکدایە، سوپای سووریا پێچەوانەی رێککەوتنی سوچی، بە هاوکاری رووسیا، هێرشەکانی بۆ سەر ئیدلب دەستپێکردووەتەوە و شارۆچکەیەکی گرنگی کۆنتڕۆڵکردووە.

بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیاش بۆ سەر میلیشیاکانی ئیدلب بەردەوامە و دەیان هەزار کەسیش ئاوارە بوون.

AFP