ئه‌ردۆغان له رووسیا توڕه‌یه
كه‌س ناتوانێت ناچارمان بكات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هۆشداری دا له باره‌ی ره‌وشی ئیدلبه‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره ده‌سته‌وه‌ستان نابێت.
سه‌رۆكی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، وڵاته‌كه‌ی هه‌رچی پێویست بێت ده‌یكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازیش بێت.
ئه‌مرۆ هه‌ینی، ئه‌ردۆغان وتارێكی ئاراسته‌ی به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی كرد و گوتی: "ئێمه ده‌سته‌وه‌ستان نابین و رێگه ناده‌ین له سنووره‌كانی ئێمه‌دا خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بكرێنه قوربانی و تۆپباران بكرێن".
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌ر پێشوهچوونێكی ره‌وشی سووریا، بۆ ئێمه زۆر جێی بایه‌خه. رێككه‌وتنی ئه‌ده‌نه مافی پێداوین به‌رگری له سنووری خۆمان له ناوچه‌كانی باكووری سووریا بكه‌ین".
وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ رووسیا، ئه‌ردۆغان گوتی: "هیچ كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی نییه، ناچارمان بكات له نێوان چه‌كوشی تیرۆری جیاخواز و سندانی رازیبوون به سته‌می رژێمی سووریا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرین".