فڕۆکەیەکی دیکەی ئێرانی دووچاری کێشەی تەکنیکی دەبێت
فڕۆكەكە گەشتیارییە
K24 - ھەولێر
فڕۆکەیەکی گەشتیاری ئێران بەهۆی کێشەی تەکنیکیەوە لە فڕۆکەخانەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستان تووشی رووداو دەبێت.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی گەشتیاری ئێران کە لە تارانەوە بۆ پارێزگای کرماشان دەچوو، لەکاتی نیشتنەوە بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە لە رێڕەوی خۆی لە فڕۆکەخانە دەرچوو.
میدیاکانی ئێران ئاشكرایان كرد، کە تایەکانی فڕۆکەکە لەکاتی نیشتنەوەدا شکاون و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە لە رێڕەوی فڕۆکەخانە دەربچێت.
بەپێ زانیاریەکان، سەرجەم سەرنشینەکانی نێو فڕۆکەکە سەلامەتن.
لەماوەی یەک هەفتەی رابردوودا چوار فڕۆكەی سەر بە هێڵی ئاسمانی ئێرانی بەهۆی کێشەی تەکنیکیەوە دووچاری رووداو بوون.
ھ.م