توركیا وەڵامی ھێرشەكەی سووریای دایەوە
ئەردۆغان: 35 شوێن دەستنیشان كراوە بۆ ھێرش كردن
K24 - ھەولێر
K24 - ھەولێر
سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، لە وەڵامی ھێرشەكانی سووریا بۆسەر ھێزەكانیان لە ئیدلب 222 مووشەكیان ئاراستەی سووریا كردووە و 35 سەربازی ئەو وڵاتەیان كوشتووە. دەشڵێ، ئەگەر پێویست بكات فڕۆكەی ئێف16 بەكاردەھێنن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئۆپەراسیونەكەمان لە ئیدلب بەردەوام دەبێت و لە وەڵامی ھێرشەكەی ئەمڕۆدا 222 مووشەكمان ئاراستەی سووریا كردووە و 35 سەربازی ئەو وڵاتەمان كوشتووە".
ئەردۆغان گوتیشی: "ئەگەر پێویست بكات فڕۆكەی ئێف16 لە ھێرشەكانمان بەكاردەھێنین".
سەرۆك كۆماری توركیا ئەوەشی خستەڕوو: "نابێ رووسیا بەربەست بۆ ھێرشەكانمان لە سووریا دروست بكات".
وەزارەتی بەرگری توركیا لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، له ئاكامی تۆپبارانی سهختی هێزهكانی رژێمی بهشار ئهسهد له ئیدلب چوار سهربازی توركیا كوژراون و 9ی دیكەش بریندار بوون كه برینی یهكێكیان سهخته.
ئاشكراشی كرد "دوای دهستنیشانكردنی ئامانجهكان دەستبەجێ به چڕی وهڵامی پێویست دراوهتهوه و ئامانجهكان خاپوور كران. چاودێری پێشهاتهكان دهكرێت و رێوشوێنی پێویست دهگیرێته بهر".
ھ.م