ڤیدیۆ.. توركیا خه‌ڵكی خۆی له وهان گه‌ڕانده‌وه
گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ته‌ندرووستی توركیا، فه‌خره‌دین قۆجه، رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره فڕۆكه‌یه‌كی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی توركیا له شاری "وهان"ی چین ره‌وانه كردووه و (43) هاووڵاتی توركیا له‌و شاره بوون گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
قۆجه گوتیشی: هیچ یه‌ك له‌و هاووڵاتیانه‌ی توركیا كه گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ نه‌بوونه.
گوتیشی: سه‌رجه‌م ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی توركیا خراونه‌ته ژێر چاودێری پزیشكی و پشكنینی پێویستیان بۆ ئه‌نجام دراوه.
به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له شاری وهانی چین، شاره‌كه رووبه‌ڕووی كێشه بووه‌ته‌وه و هاتوچۆ و جوڵه‌ی كه‌رته جیاوازه‌كانی شاره‌كه په‌كیان كه‌وتووه.
زۆرێك له وڵاتانی جیهان له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی تایبه‌ته‌وه هاووڵاتییه‌كانی خۆیان له‌و شاره گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كانیان.