سووریا: دوو فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانمان خستووه‌ته خواره‌وه
گرژییه‌كان په‌ره‌یان سه‌ندووه
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵی ره‌سمی سووریا بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی سووریا له ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی "حمیمیم" له پارێزگای "لازقییه"ی خۆرئاوای سووریا دوو فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانیان خستووه‌ته خواره‌وه.
ته‌له‌ڤزیۆنی ره‌سمی سووریا، هیچ زانیارییه‌كی دیكه‌ی له باره‌ی رووداوه‌كه بڵاونه‌كرده‌وه.
وه‌زیری به‌رگری توركیا، خلووسی ئاكار، رایگه‌یاند، سوپای توركیا (54) ناوچه‌ی له سنووری ئیدلب كردووه‌ته ئامانج و (76) سه‌ربازی سوپای سووریا "له‌كارخراون" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كوژرانیان.
ئاكار گوتیشی: لایه‌نی رووسیامان له جوڵه‌ی هێزه‌كانمان له سنووری ئیدلب ئاگادار كردووه‌ته‌وه و شه‌وی رابردوو، هێزه‌كانی توركیا رووبه‌ڕووی هێرشی سوپای سووریا بوونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، له سنووری ئیدلب (5) سه‌ربازی سوپای توركیا و سێ مه‌ده‌نی توركیا كوژراون.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وه‌زیری به‌رگری توركیا، خلووسی ئاكار، سه‌ردانی ناوچه‌كانی سنووری سووریای كرد و هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه.