روحانی: ئێران ئامادەی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانه
"ئێران بۆ به‌ڵێنه‌کانی پێشووی ده‌گه‌ڕێته‌وه"
K24 - ھەولێر
سه‌رۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، به‌رده‌وام ئاماده‌ی هاوکارین، بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان له گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌ورووپا.
حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران له چاوپێکه‌وتنی جۆزپ بۆرل به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له تاران رایگەیاند، هه‌نگاوه‌کانی ئێران بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی به‌ڵێنه‌کانی به ته‌واوی له چوارچێوه‌ی رێكکه‌وتنی ناوه‌کی و بۆ پاراستنی بووه و هه‌ر کاتێك لایه‌نی به‌رامبه‌ر به‌ڵێنه‌کانی جێبه‌جێ بکات، ئێرانیش بۆ به‌ڵێنه‌کانی پێشووی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
روحانی، جەختیكردەوە، کە تاران پابه‌ندی چاودێرییه‌کانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌کی ده‌مێنێته‌وه و به‌رده‌وامیش دەبێت لە هاوکاری چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌ورووپا.
ھ.م