دوا مۆڵەت دەدرێتە پاڵاوگە نایاساییەکانی ھەرێمی كوردستان
"پاڵاوگە نایاساییەکان ئامێر و تەکنەلۆژیای کۆن بەکاردەهێنن"
K24 - ھەولێر
پاڵاوگە نایاسییەکان کەشوهەوای هەرێمی کوردستانیان پیس کردووە، بەڕێوەبەری دەستەی پاراستن و ژینگە دەڵێت "پاڵاوگە نایاساییەکان تەکنەلۆژیای کۆن بەکاردەهێنن و بەرهەمەکانیشیان خراپە ئەوەش وایکردووە ئاستی مۆلیدە ئەهلییەکان خراپ بێت"، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر لەو بارەیەوە رایدەگەیەنێت "وادە بۆ خاوەن پاڵاوگەکان دیاریکراوە و چاوەڕێ دەکەن لە کاتی پێویست رێوشوێن بگرنە بەر".
دووكه‌ڵی چڕی پاڵاوگه‌ی نایاساییه و ئاسمان و ژینگه‌ی چەند ناوچەیەكی ته‌نیوه، ده‌سته‌ی پاراستنی ژینگه‌ش هۆشداری له زیاتربوونی مه‌ترسییه‌كان ده‌دات بۆ سه‌ر ته‌ندروستی هاووڵاتیان و ژینگه، به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری ده‌سته‌كه‌ش نایشارێته‌وه، كه چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زارەتی سامانه سرووشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكە كردووه، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕی و كێشه‌كان.
ره‌زاق عه‌زیز، به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری ده‌سته‌ی پاراستن و ژینگه بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئەو پاڵاوگانە بە كوالیتی باش ئیش ناكەن و بەرھەمەكانیشیان خراپە، ئەو بەرھەمانەی كە ئەوان سوتەمەنی كە بۆ موەلیدەكان دابینی دەكەن خراپە و بۆنی زۆرە".
به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی نه‌وت و گاز، له هه‌ر پارێزگایه‌ك لیژنه‌ی تایبه‌ت پێكهێنراوه بۆ چاودێری و پابه‌ندكردنی پاڵاوگه‌كان به رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان و ده‌سته‌ی پاراستن و چاك كردنی ژینگه، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێریش باس له داخستنی چه‌ند پاڵاوگهیهك ده‌كات و ده‌ڵێ: بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سه‌رجه‌م پاڵاوگه‌كان چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كه‌ن.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر دەڵێ: "ئاگادامان كردوونەتەوە كە لەماوەی 60 رۆژدا پاڵاوگەكانیان ھەڵگرن، ئەگەرنا پاڵاوگەكان ھەڵدەگرین و دەستیش بەسەر كەلوپەلەكانیاندا دەگرێت".
له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 200 پاڵاوگه هه‌یه، به‌شێكی زۆریان نا یاسایین و پابه‌ندی رێنماییه‌كان نین، به‌ڵام ئه‌مجاره حكوومه‌ت له پێناو ته‌ندورستی هاووڵاتیان و پاراستنی ژینگه، به جدی هاتۆته‌سه‌ر خه‌ت و سه‌رجه‌م لایه‌ن په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپاردوه، بۆ داخستنی سه‌رجه‌م پاڵاوگه نا یاساییه‌كان و گرتنه‌به‌ری رێكاره یاساییه‌كان.
ھ.م