له ئه‌سته‌نبوڵ فڕۆكه‌یه‌ك تێكشكا
بووه‌ته دوو پارچه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری فه‌ره‌نسا، بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه‌یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ تێكشكا.
به گوێره‌ی زانیاری ئاژانسه‌كه، فڕۆكه‌كه له كاتی نیشتنه‌وه‌یدا له رێڕه‌وی خۆی لایداوه و بووه‌ته دوو پارچه.
كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی توركیا بڵاویانكرده‌وه، سه‌رجه‌م سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه به سه‌لامه‌تی رزگار كراوون.
كه‌ناڵی " TRT" بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا له نیشتنه‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
A Pegasus airlines aircraft has crashed off the end of the runway at Istanbul Sabiha Gocken Airport. Injuries currently unknown. https://t.co/2kRQ3MS8Te pic.twitter.com/AaiFLv4x55
— Breaking Aviation News (@breakingavnews) February 5, 2020