هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ سنووردار ده‌كرێت
وه‌زارەتی كشتووكاڵ پلانی 2020 ده‌خاته‌ڕوو
K24 - ھەولێر
بۆ گرنگی دانی زیاتر به به‌رهه‌می ناوخۆیی، ئه‌مساڵ وه‌زه‌راتی كشتوكاڵی ھەرێمی كوردستان رێنمایی نوێ سه‌باره‌ت به هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ ده‌رده‌كات، به مه‌به‌ستی سنوورداركردنی به‌رهه‌می هاورده و گرنگی دانی زیاتر به به‌رهه‌می ناوخۆ، شاره‌زایان باس له‌وه ده‌كه‌ن ده‌بێت شوێنی به‌خێوكه‌رانی ئاژه‌ڵ و كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان زیاد بكرێت.
ھەرێمی کوردستان بە سامانی ئاژەڵ دەوڵەمەندە، بەڵام بە ھۆکاری زۆری ھاوردەکردنی لە دەرەوە بەرەو کەمبوونەوە دەچێت، وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ گرنگیدان بە بەرھەمی ناوخۆیی و رێکخستنەوەی سامانی ئاژەڵ لەھ ەرێمی کوردستان سەرقاڵی دەرکردنی رێنمایی تایبەتە سەبارەت بە ھاوردەکردنی ئاژەڵ لەدەرەوە.
حوسێن محەمەد، وتەبێژی وەزراتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە كوردستان24ی راگەیاند: "وەك وەزارەتی كشتوكاڵ بە گرنگییەوە لەو بابەتە دەڕوانین، بۆیە سەرقاڵی ئەوەین كە چۆن رێكی بخەینەوە، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە بەرھەمی ناوخۆ بكەین و زیادی بكەین".
گوتیشی: "سەرقاڵی ئەوەین لە ئەمساڵدا رێنمایی تایبەت بە ھاوردەكردنی ئاژەڵ دەركەین".
بەگوێرەی ئەو داتایانەی دەست كوردستان24 كەوتووە: "لە ھەرێمی كوردستان 69 شوێنی تایبەت بە بەخێوکردنی گۆلک و 77 شوێنی مانگای شیر، 26 شوێنی بەخێوكردنی و شترمل، ھەروەھا ھەزار527 شوێنی بەخێوكردنی پەلەوەری گۆشت و 41 شوێنی ھەڵھێنەری ھێلکە ھەیە.
کردنەوەی خولی زانستی و ھاندانی وەبەھێنانی ناوخۆیی و بیانی بۆ زیادکردنی شوێنی بەخێوکەرانی ئاژەڵ داواکاری سەرەکی شارەزایانە، چونکە ھەم بەرھەمی ناوخۆ زیاد دەکات ھەمیش لە ئایندە دەتوانرێت ئاژەڵ ھەناردەی دەرەوە بکرێت.
بەھۆی زۆری ھاوردەکردنی ئاژەڵ لەدەرەوە، مەترسی لەسەر کەمبوونەوەی سامانی ئاژەڵ لە ھەرێمی کوردستان ھەیە، بۆ کەمکردنەوەی ئەو مەترسییە وەزارتی کشتوکاڵ دەیەوێت لە رێگا رێنمایی نوێیەوە، ھاوردەکردنی ئاژەڵ بۆ ھەرێمی کوردستان سنووردار بکات و پشت بە بەرھەمی ناوخۆ ببەستێتت.
ھ.م