به‌ریتانییه‌ك له فه‌ره‌نسا پێنج كه‌س تووشی كۆرۆنا ده‌كات
گه‌شتیار بووه
K24 – هه‌ولێر:
هاووڵاتییه‌كی به‌ریتانی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له سه‌نگاپووره‌وه، ڤایرۆسی كۆرۆنای تووشی پێنج هاووڵاتی دیكه كردووه، كه له سه‌یرانگه‌یه‌كی ناوچه‌ی "ئه‌له‌پ"ی فه‌ره‌نسا پێی گه‌یشتوون.
ئه‌و به‌ریتانییه پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی، سه‌ردانی فه‌ره‌نسای كردووه. له‌وێ له‌گه‌ڵ (11) به‌ریتانی دیكه دوو شوقه‌یان به كرێ گرتووه. له شوقه‌یه‌كیاندا پیاوێك و سێ منداڵی ماونه‌ته‌وه و شوقه‌ی دووه‌میش حه‌وت به‌ریتانی ماونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه ڤایرۆسه‌كه‌ی گواستووه‌ته‌وه بۆ چوار له پیاوه‌كانی هاوڕێی و یه‌كێك له منداڵه‌كان و شه‌وی رابردوو سه‌رجه‌میان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه.