ئه‌مریكا هۆشداری دەداته‌ هاووڵاتیانی لە عێراق

"نابێت له‌ بینایه‌ی باڵیۆزخانه‌‌ نزیك بكه‌ونه‌وه‌"

K24- هه‌ولێر:

باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ به‌غدا رایگەیاندووە، چاوەڕێ دەکرێت لە 3 رۆژی داھاتوودا خۆپیشاندانی به‌رفراوان له‌ به‌غدا و شارەكانی دیكەی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق بەڕێوەبچێت، بۆیە ھۆشداری بە ھاوڵاتیانی داوە، خۆیان لەو شوێنانە بەدووربگرن و داوایلێكردن، له‌ بینایه‌ی باڵیۆزخانەش‌ نزیك نه‌بنه‌وه‌.

باڵیۆزخانەكە ئاماژەی بەوشداوە، كارەكانیان لە بەغدا راگیراوە و ھاوڵاتیانیان بۆ ئەنجامدانی كارەكانیان دەتوانن سەردانی کونسوڵخانەی وڵاتەکەیان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بکەن.

H.B