دۆخی عێراق به‌ره‌و گرژی زیاتر ده‌ڕوات
ئه‌مرۆش ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر كوژران و بریندار بوون
K24- هه‌ولێر:
له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی پارێزگای زیقار گرژی و ئاڵۆزی له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان روویدا، له ئه‌نجامدا خۆپیشانده‌رێك كوژرا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی عێراق، خۆپیشانده‌رانی پارێزگای زیقاری باشووری ئه‌و وڵاته هه‌وڵی هه‌ڵكوتانه سه‌ر زانكۆی عهینیان دا و ویستییان ئه‌و زانكۆیه دابخه‌ن.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش له‌م باره‌یه‌وه رایانگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان به چه‌ك و بۆمبی فرمێسك‌ڕێژ رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران بوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌یان پێ نه‌ده‌ن بچنه ناو بینایه‌ی زانكۆ، له ئه‌نجامدا خۆپیشانده‌رێك كوژرا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له زۆربه‌ی پارێزگاكانی خوارووی عێراق خۆپیشانده‌ران پرده سه‌ره‌كییه‌كانیان داخست و له‌سه‌ر رێگا سه‌ره‌كییه‌كان ئاگریان له تایه‌ی ئۆتۆمبیل به‌رداوه و هاتوچۆ له‌سه‌ر ئه‌و پردانه په‌كی كه‌وتووه.
له مانگی ئوكتۆبه‌ری رابردووه‌وه، پارێزگای به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق رووبه‌ڕووی شه‌پۆلێك خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی بوونه‌ته‌وه و وێڕای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، تا ئێستا به سه‌دان خۆپیشانده‌ر كوژراون و هه‌زارانی دیكه‌ش برینداربوونه.
H.B