تورکیا ئاماری کوژراوان لە ریزی سوپای سووریا بڵاودەکاتەوە
وەزارەتی بەگری تورکیا: وەڵامی هێرشەکەی سووریامان دایەوە
K24 – ههولێر:
وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردەوە، لە تۆڵەی کوشتنی پێنج سەربازی تورکیا لە ئیدلب، 101 سەربازی سوپای سووریایان کوشتووە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، سێ تانک و دوو تۆپهاوێژ و هێلیکۆپتەرێکیان کردووەتە ئامانج و تێکیان شکاندوون.
ئەمڕۆ لە ئیدلب، سوپای سووریا بەهۆی بۆردومانکردن، پێنج سەربازی تورکیای کوشت، حەفتەی پێشووش، 7 سەربازی دیکەی تورکیا بەهۆی بۆردومانەکان کوژران.
ئەمەش لە کاتێکدایە، زیاد لە 700 هەزار کەس لە پارێزگای ئیدلب بەهۆی شەڕ و توندوتیژییەکان ئاوارەبوون.
AFP