بەفربارین بەغدای گرتەوە
كەشوھەوای عێراق
K24 - ھەولێر
شەوی رابردوو لە دیاردەیەکی سروشتی دەگمەندا بەفر لە شاری بەغدا پایتەختی عێراق باری، لەکاتێکدا چەندین دەیەیە لەو شارە بەفر نەباریووە و ئەمەش کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدوای خۆیدا هێنا.
ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفربارین و دابەزینی پلەکانی گەرما عێراق و وڵاتانی ناوچەکەشی گرتووەتەوە و بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماش حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆی کردەووەتە پشووی فەرمی.
سادق عه‌تییه، كه‌شناسی پێشكه‌وتووی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره لەبارەی پێشبینیەكانی ئه‌و شه‌پۆله بەفر و سەرمایەی كه هه‌رێمی كوردستان و عێراقی گرتووه‌ته‌وه و رایگەیاند، شه‌پۆله‌كه تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت و رۆژی هه‌ینی پله‌كانی گه‌رما به شێوه‌یه‌كی پله‌دار روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌مه دوا شه‌پۆلی سه‌رمای زستانی ئه‌مساڵ نابێت و پێشبینی ده‌كرێت، له كۆتایی ئه‌م مانگه شه‌پۆلێكی دیكه‌ی سه‌رما و سۆڵه هه‌رێمی كوردستان و عێراق بگرێته‌وه، ئه‌ویش دوا شه‌پۆلی توندی سه‌رمای ئه‌مساڵ ده‌بێت و دواتر پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی پله‌دار به‌رز ده‌بنه‌وه.





