له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی پارێزگایه‌كی هه‌رێم كرایه پشوو
"به‌هۆی به‌فربارینه‌وه سبه‌ی له ناوه‌نده‌كانی خوێندن پشووی فه‌رمییه"
K24- دهۆك:
به‌ڕێوه‌به‌ریایه‌تی په‌روه‌رده‌ی گشتیی پارێزگای دهۆك له راگه‌یه‌ندراوێكدا پشووی فه‌رمی له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له سنووری ئه‌و پارێزگایه راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارێزگای دهۆكدا هاتووه، "به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی سنووری ئه‌و پارێزگایه و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و داخستنی رێگاكانی هاتوچۆ، سبه‌ی پێنجشه‌ممه، 13ی 2ی 2020 له ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان پشووی فه‌رمییه".
H.B
