له ژاپۆن یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن به هۆی كۆرۆنا تۆمار كرا
ئافره‌تێكی 80 ساڵی بووه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ته‌ندرووستی ژاپۆن، "كاتسۆنۆبۆ كاتۆ" ئه‌مڕۆ له كۆنفرانسێكی میدیاییدا، هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی تووشبوویه‌كی كۆرۆنای له وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
وه‌زیری ته‌ندرووستی ژاپۆن وتیشی: ئافره‌تێك له ته‌مه‌نی (80) ساڵیدا، كه نیشته‌جێی ویلایه‌تی "كاناگاوا"ی نزیك تۆكیۆ بووه، به هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
پێشتر ژاپۆنییه‌كان هه‌واڵی مردنی هاووڵاتییه‌كی وڵاته‌كه‌یان به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری "وهان"ی چین راگه‌یاندبوو.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر