له بانكێكی ئه‌مستردام نامه‌یه‌كی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه
كه‌سێك بریندار بوو
K24 – هه‌ولێر:
وته‌بێژێك به ناوی بانكی "ئه‌ی ئێن جی بانك" رایگه‌یاند، له نووسینگه‌ی بانكه‌كه‌یان له ئه‌مستردام رووداوێكی ته‌قینه‌وه روویداوه و كه‌سێك بریندار بووه.
پۆلیسی ئه‌مستردام رایگه‌یاند، ئه‌م هه‌فته‌یه ژماره‌یه‌ك نامه‌ی بۆمبڕێژكراو ئاراسته‌ی چه‌ند شوێنێك كراون.
ئاشكراشیكرد، تیمه‌كانیان توانیویانه نامه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆمبڕێژكراو پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
پۆلیسی هۆڵه‌ندا له (3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایر)ه‌وه سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نامه بۆمبڕێژكراوانه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر