وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوا له ئێران ده‌كات رێز له سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌ی بگرێت
"ده‌بێت ئێران و ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامی به گفتوگۆی سیاسی بده‌ن"
K24- هه‌ولێر:
له په‌راوێزی كاره‌كانی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق دووپاتیی كرده‌وه، كه وڵاته‌كه‌ی ده‌یه‌ویت په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران و وڵاتانی دراوسێ هه‌بێت، خۆشی له ململانێ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دوورده‌خاته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختیشی له پێویستی رێزگرتن له سه‌روه‌ری عێراق كرده‌وه و دووپاتیشیكرده‌وه، عێراق هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران ره‌تده‌كاته‌وه و داوای كرد، هه‌ردوو لا بۆ به‌رده‌وامی به گفتوگۆی سیاسی بده‌ن.
H.B