سبه‌ی عه‌للاوی له‌گه‌ڵ كوتله سیاسییه‌كان كۆده‌بێته‌وه
ناوی كاندیده وه‌زارییه‌كان ده‌خاته به‌رده‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان
K24- هه‌ولێر:
بڕیاره سبەی محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوتله سیاسییه‌كان كۆببێته‌وه.
حه‌نین قه‌دۆ، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی فه‌تح، كه هادی عامری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه گرنگه و بۆ گفتوگۆكردنه ده‌رباره‌ی ناوی كاندیده وه‌زارییه‌كانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ كۆتایی هێنانه به هه‌موو ناكۆكییه‌كان، له پێناو راییكردنی پێكهاته وه‌زارییه‌كه‌ی عه‌للاوی بۆ په‌رله‌مان و پێدانی متمانه به كابینه وه‌زارییه‌كه.
H.B