ده‌رمانێكی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا تاقیده‌كرێته‌وه
ژماره‌ی قوربانییانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رزده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌پێی نوێترین ئاماری حكومه‌تی چین، 99 كه‌سی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستداوه و كۆی ژماره‌ی مردووانیش گه‌یشته هه‌زار و 873 كه‌س و ژاپۆنیش ده‌رمانێكی نوێ بۆ ڤایرۆسه‌كه تاقیده‌كاته‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كانی 24 كاژمێری ڕابردووی حكومه‌تی چین، 99 كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له هه‌زار و 524 كه‌سی دیكه‌ش تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، نزیكه‌ی 12 هه‌زار و 887 كه‌س له ڤایرۆسه‌كه چاكبوونه‌ته‌وه.
ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی چینیش ڕاگه‌یاندووه، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شاری ووهانی چین به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی چینی ڕاگه‌یاندووه، ده‌رمانێكی هاوشێوه‌ی ده‌رمانی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی ئایدزیان دۆزیوه‌ته‌وه و تاقیده‌كه‌نه‌وه و به‌م زوانه‌ش ئهننجامهكهی راده‌گه‌یه‌نن.