ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر رووس نه‌فتدا سه‌پاند
90 رۆژ مۆڵه‌تیان هه‌یه مامه‌ڵه‌یان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
واشنتن له چوارچێوه‌ی سزاكانی دژی ڤه‌نزوێلا سوازی به‌سه‌ر كۆمپانیای رووس نه‌فتدا سه‌پاند.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی كۆمپانیای رووس نه‌فت و سه‌رۆكی كۆمپانیاكه هاوكاری ده‌سه‌ڵاتی "نا شه‌رعی" نیكۆلاس مادۆرۆی سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا ده‌كه‌ن و ناوهندگیریان كردووه بۆ فرۆشتن و گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاوی ئه‌و وڵاته و په‌یوه‌ندیان به كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی ڤه‌نزوێلاوه هه‌یه.
وه‌زاره‌ته‌كه راشیگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا رێگه نادات نه‌وتی ڤه‌نزوێلا هه‌نارده‌ی بازاڕ بكرێت و رژێمی مادۆرۆی گه‌نده‌ڵ لێی سوودمه‌ند ببێت.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، سه‌رجه‌م سامانای گواستراوه‌ی رووس نه‌فت له ئه‌مه‌ریكا بلۆك ده‌كرێت و رێگه نادرێت كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكاییه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا رووسییه‌دا بكه‌ن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا هۆشداریان داوه‌ته هه‌موو ئه‌و كۆمپانیا و كه‌سایه‌تیانه‌ی له‌گه‌ڵ رووس نه‌فت مامه‌ڵه‌یان هه‌یه له ماوه‌ی 90 رۆژدا كۆتایی به مامه‌ڵه‌كانیان بهێنن.
كۆمپانیای رووس نه‌فت به هۆی رووداوه‌كانی ئۆكرانیاوه له 2014ه‌وه خراوه‌ته لیستی ره‌شی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێكه له گه‌وره كۆمپانیاكانی نه‌وت و غازی جیهان و گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته له رووسیا.