ئه‌مه‌ریكا: ده‌بێت حكومه‌تی عێراق به‌رپرسیارێتی پاراستنی باڵیۆزخانه‌كه‌مان له ئه‌ستۆ بگرێت
"عێراق چه‌ندین جار له پارێزگاریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان كه‌مته‌رخه‌می كردووه"
K24- هه‌ولێر:
مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، حكومه‌تی عێراق به‌رپرسه له پارێزگاریكردن له باڵیۆزخانه‌كه‌مان له به‌غدا و دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانمان له‌و وڵاته.
ئه‌م گوتانه‌ی پۆ‌مپێیۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هاتوون و گوتی: "پێشتریش حكومه‌تی عێراق چه‌ندین جار كه‌مته‌رخه‌می له پارێزگاریكردن له باڵیۆزخانه و سهربازگهكانمان كردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "به وردی چاودێری هه‌وڵه‌كانی دۆزینه‌وه و ده‌ستگیریكردنی ئه‌نجامده‌رانی دواین هێرشی سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌مان له به‌غدا ده‌كه‌ین و، ده‌بێت عێراقیش هه‌نگاوی جددیتر له‌م باره‌یه‌وه بنێت و كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی هێرشبه‌ران بكات".
له 26ی مانگی رابردوو شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی له عێراق كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی 5 مووشه‌كی جۆری كاتیۆشای له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا راگه‌یاند، كه به‌شێكیان به‌ر ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتبوون، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه بێت.
ماوه ماوه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا له‌لایه‌ن لایه‌نێكی نادیاره‌وه رووبه‌ڕووی هێرشی مووشه‌كی ده‌بێته‌وه و تا ئێستاش هیچ كه‌سێك به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه ده‌ستگیر نه‌كراوه و هیچ لایه‌نێكیش به‌رپرسیارێتی خۆی رانه‌گه‌یاندووه.
H.B