ژنانی نەجەف دژی سەدر و حكومەت دەوەستنەوە
ژنانی نەجەف دژی حکوومەت خۆپیشاندان دەکەن
K24 - ھەولێر
لە خۆپیشاندانێکدا ژنانی نەجەف، جەخت لەسەر بەشداربوونیان لە ناڕەزایەتییەکانی دژ بە حکومەت دەکەنەوە.
خۆپیشاندانی خەڵکی عێراق لە بەغدا و چەند شارێکی دیکە بەردەوامە و لە نەجەف، ژنانی شارەکە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و جەختییان لەسەر بەشداربوون لە ناڕەزایەتییەکانی دژ بە حکومەت و سووربوون لەسەر داواکارییەکانیان بۆ چاکسازی سیاسی کردەوە.
لە خۆپیشاندانەکەدا، مامۆستایانی زانکۆ، خوێندکاران و ژنانی ماڵەوە بەشدارییان کرد و بە رێڕۆیشتن بۆماوەی کیلۆمەترێک دەستیپێکرد و لە گۆڕەپانی خۆپیشاندان لە نزیک باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف گردبوونەوە.
ئەم خۆپیشاندانە وەک وەڵامێکە بۆ داواکەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، کە داوای کردبوو، ژنان و پیاوان لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا تێکەڵاو نەبن.
ھ.م