داوای داخستنی سنووره‌كان به رووی ئێران‌دا ده‌كرێت
دوو حاڵه‌تی مردن و 6 حاڵه‌تی تووشبوون له شاری قوم تۆماركراوه
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، دوو حاڵه‌تی مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری قوم تۆماركراوه، چالاكوانانی عێراق له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ داخستنی سنووره‌كان به رووی ئه‌و وڵاته ده‌ستپێكردووه.
چالاكوانانی عێراق له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داوا ده‌كه‌ن، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران، سنووره‌كان به رووی ئه‌و وڵاته دابخرێت، ئه‌وه‌ش بۆ رێگه‌گرتنه له‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بگاته عێراق، كه تائێستا هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خۆشییه‌كه‌ی تێدا تۆمار نه‌كراوه.
بۆ چڕكردنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش، چالاكوانان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌تایبه‌تیش تویته‌ر، به هاشتاگی (#اغلقوا_الحدود_مع_ايران) بۆچوونه‌كانیان خستووه‌ته‌ڕوو.
رۆژی 19ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2020، به‌رپرسانی ته‌ندرووستی ئێران، مردنی دوو كه‌سیان به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری قوم راگه‌یاند و ئه‌مڕۆش ته‌واوی قوتابخانه‌كانی ئه‌و شاره داخران.
ئێستاش به‌رپرسانی ته‌ندرووستی وڵاته‌كه، له هه‌وڵی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی تایبه‌تدان، بۆ ئه‌وه‌ی په‌تاكه زیاتر ته‌شه‌نه نه‌كات.
ئ. م