زۆربەی قوربانییەکانی هێرشەکەی ئەڵمانیا کوردن
کەسێک ڤیدیۆی بڵاوکردووەتەوە
K24 – ههولێر:
پۆلیسی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، ئەو دوو چەکدارەی لە دوو شوێنی نێرگەلەکێشان لە شاری هاناو نزیک لە شاری فرانکفۆرت 11 کەسی کوشتووە، لە ماڵەکەی خۆی بە کوژراوی لەگەڵ تەرمێکی دیکە دۆزراوەتەوە و زۆربەی قوربانییەکانیش کوردن.
هەر بە هۆی هێرشەکە، چەند کەسێکی دیکە بە سەختی برینداربوون.
پۆلیس دەڵێت، کەسەکە کەسێکی تووندڕەو بووە و رەچەڵەک پەرستبووە، پێش هێرشەکەش ڤیدیۆیەکی لە سایتی یوتیوب بڵاوکردووەتەوە.
بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی ئەو کەسە بەناوی Tobias R بڵاویکردووەتەوە، کەسە دژی سوپای ئەمەریکا قسە دەکات و دواتر هێرش دەکاتە سەر ئەو کەسانەی عەرەب و رۆژهەڵاتین و لە ئەڵمانیا دەژین.
ڤیدیۆی بکوژەکە پێش رووداوەکە
BBC