زۆربەی قوربانییەکانی هێرشەکەی ئەڵمانیا کوردن

کەسێک ڤیدیۆی بڵاوکردووەتەوە

K24 – هه‌ولێر:

پۆلیسی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، ئەو دوو چەکدارەی لە دوو شوێنی نێرگەلەکێشان لە شاری هاناو نزیک لە شاری فرانکفۆرت 11 کەسی کوشتووە، لە ماڵەکەی خۆی بە کوژراوی لەگەڵ تەرمێکی دیکە دۆزراوەتەوە و زۆربەی قوربانییەکانیش کوردن.

هەر بە هۆی هێرشەکە، چەند کەسێکی دیکە بە سەختی برینداربوون.

پۆلیس دەڵێت، کەسەکە کەسێکی تووندڕەو بووە و رەچەڵەک پەرستبووە، پێش هێرشەکەش ڤیدیۆیەکی لە سایتی یوتیوب بڵاوکردووەتەوە.

بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی ئەو کەسە بەناوی Tobias R  بڵاویکردووەتەوە، کەسە دژی سوپای ئەمەریکا قسە دەکات و دواتر هێرش دەکاتە سەر ئەو کەسانەی عەرەب و رۆژهەڵاتین و لە ئەڵمانیا دەژین.

ڤیدیۆی بکوژەکە پێش رووداوەکە

BBC