عێراق تیمی پزیشكی له‌سه‌ر سنووری ئێران بڵاوده‌كاته‌وه
"ده‌بێت به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌روازه سنوورییه‌كان سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی ئه‌و رێوشوێنانه بكه‌ن"
K24- هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراقی ئاشكرایكرد، تیمی پزیشكی‌یان له ته‌واوی ده‌روازه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران بڵاوكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ناو خاكی عێراق بگرن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا عومه‌ر ئه‌لوائلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوبراو رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هه‌موو هه‌وڵه‌كانی به‌گه‌ڕ ستووه و رێكاری توندیان بۆ رێگریكردن له گه‌یشتنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بۆ ناو خاكی عێراق گرتووه‌ته‌به‌ر.
وائلی گوتی: "ده‌سته‌كه‌یان رێكاری تایبه‌تیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گرتووه‌ته‌به‌ر و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیمی پزیشكی‌یان له سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه".
دووپاتیشیكرده‌وه، "پێویسته به‌ڕێوه‌به‌رانی سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كان سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی ئه‌و رێوشوێنانه بكه‌ن، كه ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان له ده‌روازه‌كان گرتوویانه‌ته به‌ر و ده‌بێت له‌گه‌ڵ پارێزگارانی شاره‌كان له لایه‌ك و فه‌رمانگه پزیشكییه‌كان له لایه‌كی دیكه‌وه له هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامدا بن، بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی پسپۆر و كادری ته‌ندروستی ته‌واو به ته‌واوی ئه‌و پێداویستییه پزیشكیانه‌وه بۆیان ته‌رخان بكرێن، كه تایبه‌تن به پشكنین".
پێشتریش پارێزگای واست داوای له حكومه‌تی عێراق كردبوو، ده‌روازه‌ی زه‌رباته‌ی سنووری نێوان ئێران و عێراق دابخات، هه‌روه‌ك به‌سره‌ش رایگه‌یاندبوو، شوێنێكی تایبه‌تی بۆ خێزانێكی عێراقی ته‌رخان كردووه، كه له رێگه‌ی ئێرانه‌وه له وڵاتی چین گه‌ڕاوه‌ته‌وه و دواتریش بڕیاریدا رێگه‌ی هاتن له ئێرانه‌وه بۆ به‌سره قه‌ده‌غه بكات یانیش پشكنینی پزیشكی و دڵنیابوونه‌وه له تووشنه‌بوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا بكرێته مه‌رجی هاتن له‌و وڵاته‌وه بۆ عێراق.
هه‌روه‌ها له نه‌جه‌فیش پارێزگاری ئه‌و شاره داوای له دانیشتوانی پارێزگاكه كردووه له شاره‌كه نه‌چنه ده‌ره‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی به‌و كه‌سانه كردووه كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه.
H.B