وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق داوا له حكومه‌ت ده‌كات ده‌روازه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران دابخات
هۆكاره‌كه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنایه
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق داوای له حكومه‌تی به‌غدا كردووه، شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی وه‌زاره‌ت به باشی ده‌زانێت ته‌واوی رێگاكانی گه‌شتكردن و زیاره‌تكردن له نێوان عێراق و ئێران دابخات، ته‌نیا شانده دیپلۆماسییه‌كان نه‌بێت، ئه‌ویش به‌و مه‌رجه‌ی پشكنینی پزیشكیان بۆ بكرێت و له ئه‌نجامی پشكنینه‌كان دڵنیا ببنه‌وه.
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، هۆكاری ئه‌و هۆشدارییه‌یان بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه له ئێران، كه به‌هۆییه‌وه ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تی مردن و تووشبوون له‌و وڵاته تۆماركراون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا داواشكراوه، ته‌نیا رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و عێراقیانه بدرێت كه ئێستا له ئێرانن، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی پشكنینیان بۆ بكرێت بۆ ماوه‌ی 14 رۆژیش له شوێنی تایبه‌ت له‌ژێر چاودێری پزیشكی بمێننه‌وه.
هه‌وره‌ها داوا ده‌كات، ته‌واوی ئه‌و هاووڵاتییه عێراقیانه‌ی له ماوه‌ی 14 رۆژی رابردوودا له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه، له شاره‌كانیان شوێنی تایبه‌تیان بۆ بكرێته‌وه و پشكنینی پزیشكی‌یان بۆ بكرێت.

هه‌ر ئه‌مڕۆش كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "ئێران ئینته‌رناشیۆناڵ" رایگه‌یاند، 9 حاڵه‌تی مردن به‌هۆی كۆرۆنا له شاری قوم تۆماركراون و چه‌ندین حاڵه‌تی تووشبوونیش له شاری مه‌شهه‌د تۆماركراون.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراقی ئاشكرایكرد، تیمی پزیشكی‌یان له ته‌واوی ده‌روازه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران بڵاوكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ناو خاكی عێراق بگرن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا عومه‌ر ئه‌لوائلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوبراو رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هه‌موو هه‌وڵه‌كانی به‌گه‌ڕ خستووه و رێكاری توندیان بۆ رێگریكردن له گه‌یشتنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بۆ ناو خاكی عێراق گرتووه‌ته‌به‌ر.
وائلی گوتی: "ده‌سته‌كه‌یان رێكاری تایبه‌تیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گرتووه‌ته‌به‌ر و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیمی پزیشكی‌یان له سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه".
دووپاتیشیكرده‌وه، "پێویسته به‌ڕێوه‌به‌رانی سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كان سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی ئه‌و رێوشوێنانه بكه‌ن، كه ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان له ده‌روازه‌كان گرتوویانه‌ته به‌ر و ده‌بێت له‌گه‌ڵ پارێزگارانی شاره‌كان له لایه‌ك و فه‌رمانگه پزیشكییه‌كان له لایه‌كی دیكه‌وه له هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامدا بن، بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی پسپۆر و كادری ته‌ندروستی ته‌واو به ته‌واوی ئه‌و پێداویستییه پزیشكیانهوه بۆیان ته‌رخان بكرێن، كه تایبه‌تن به پشكنین".
پێشتریش پارێزگای واست داوای له حكومه‌تی عێراق كردبوو، ده‌روازه‌ی زهرباتهی سنووری نێوان ئێران و عێراق دابخات، هه‌روه‌ك به‌سره‌ش رایگه‌یاندبوو، شوێنێكی تایبه‌تی بۆ خێزانێكی عێراقی ته‌رخان كردووه، كه له رێگه‌ی ئێرانه‌وه له وڵاتی چین گه‌ڕاوه‌ته‌وه و دواتریش بڕیاریدا رێگه‌ی هاتن له ئێرانه‌وه بۆ به‌سره قه‌ده‌غه بكات یانیش پشكنینی پزیشكی و دڵنیابوونه‌وه له تووشنه‌بوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا بكرێته مه‌رجی هاتن له‌و وڵاته‌وه بۆ عێراق.
هه‌روه‌ها له نه‌جه‌فیش پارێزگاری ئه‌و شاره داوای له دانیشتوانی پارێزگاكه كردووه له شاره‌كه نه‌چنه ده‌ره‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی به‌و كه‌سانه كردووه كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه.
H.B