عێراق پێدانی ڤیزای به زیاره‌تكارانی ئێرانی راگرت
وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌یاننامه‌یه‌كی راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه واژۆی یاسین تاهر یاسری، وه‌زیری ناوخۆی عێراقی له‌سه‌ره، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق پێدانی ڤیزای به زیاره‌تكارانی ئێرانی به شێوه‌ی راسته‌وخۆ راگرت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه دوو خاڵ له‌خۆ ده‌گرێت، جه‌خت كراوه‌ته‌وه، "بڕیارماندا به ههڵپهسهرادنی پێدانی ڤیزای گه‌شتیاری به هاووڵاتیانی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئێرانی كه ده‌یانه‌وێت راسته‌وخۆ له ده‌روازه سنوورییهكانهوه سه‌ردانی عێراق بكه‌ن".
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "له به‌رواری ده‌رچوونییه‌وه ئه‌و بڕیاره ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، كه چه‌ند حاڵه‌تێكی مردن و تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتی ئێران تۆماركراون، به‌تایبه‌ت شاری قومی باشووری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق داوای له حكومه‌تی به‌غدا كردووه، شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی وه‌زاره‌ت به باشی ده‌زانێت ته‌واوی رێگاكانی گه‌شتكردن و زیاره‌تكردن له نێوان عێراق و ئێران دابخات، ته‌نیا شانده دیپلۆماسییه‌كان نه‌بێت، ئه‌ویش به‌و مه‌رجه‌ی پشكنینی پزیشكیان بۆ بكرێت و له ئه‌نجامی پشكنینه‌كان دڵنیا ببنه‌وه.
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقدا هاتووه، هۆكاری ئه‌و هۆشدارییه‌یان بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه له ئێران، كه به‌هۆییه‌وه ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تی مردن و تووشبوون له‌و وڵاته تۆماركراون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا داواشكراوه، ته‌نیا رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و عێراقیانه بدرێت كه ئێستا له ئێرانن، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی پشكنینیان بۆ بكرێت بۆ ماوه‌ی 14 رۆژیش له شوێنی تایبه‌ت له‌ژێر چاودێری پزیشكی بمێننه‌وه.
هه‌وره‌ها داوا ده‌كات، ته‌واوی ئه‌و هاووڵاتییه عێراقیانه‌ی له ماوه‌ی 14 رۆژی رابردوودا له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه، له شاره‌كانیان شوێنی تایبه‌تیان بۆ بكرێته‌وه و پشكنینی پزیشكی‌یان بۆ بكرێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆش كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "ئێران ئینته‌رناشیۆناڵ" رایگه‌یاند، 9 حاڵه‌تی مردن به‌هۆی كۆرۆنا له شاری قوم تۆماركراون و چه‌ندین حاڵه‌تی تووشبوونیش له شاری مه‌شهه‌د تۆماركراون.
H.B