حكومه‌تی هه‌رێم بودجه‌یه‌كی فریاگوزاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ته‌رخان ده‌كات
"سەرجەم خاڵە سنووریەکان لە ئامادەباشی تەواو دان"
K24- هه‌ولێر:
گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکی حکومەت بودجەیەکی فریاگوزاری بۆ رووبەرووبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا تەرخانکردووە، وەکو حکومەت ھەڵمەتێکی فراوانی بڵاوکردنەوەی رێنمایش دەستپێدەکەن و سەرجەم خاڵە سنووریەکانیش لە ئامادەباشی تەواو دان.
جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: حکومەتی ھەرێم هه‌موو وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته راسپاردووه.
هاوكات محه‌مه‌د قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی رایگه‌یاند، زیاتر لە ١٠٠ ھەزار پۆستەر بە ھەرسێ زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی، تایبەت بە بڵاوکردنەوەی رێنمایی خۆپارێزی چاپکراوە، لە ناوەندەکانی خوێندن و تەواوی شوێنە گشتیەکان بڵاودەکرێنەوە، ئەو بودجەیەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمیش وەکو بودجەی فریاگوزاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە تەرخان کردووە، وەزارەتی تەندرووستی میکانیزمی گونجاو بۆ خەرجکردنی دادەنێت.
بریاردراوە هه‌ریه‌ك له وەزارەتی ناوخۆ و حکومەتی ھەرێم، فرۆکەخانە و خاڵە سنووریەکان تووندۆتۆڵ بکەن، بۆ ئەوەی ڤایرۆسەکە نەگاتە ھەرێمی کوردستان، بە تایبەت دانانی ئامێری پێشکەوتوو بۆ پشکینین و رێکاری ئەمنی توند بۆ رێگەگرتن لە داخڵبوونی کەسانی ھەڵگری ڤایرۆسەکە.
H.B