ئێران هۆکاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئاشکرا کرد
دواین ئاماریشی بڵاوکردەوە
K24 – ههولێر:
وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاویکردەوە، هاتووچۆی کرێکارانی چینی بوونەتە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئەوەشی ئاشکراکردووە، 19 حاڵەتی تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و لەو ژمارەیش چواریان گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی ئێران بە دووری نازانێت ڤایرۆسەکە لە تەواوی ئێران بڵاوبووبێتەوە.
بەهۆی بڵاوبوونەوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران، هەرێمی کوردستان، عێراق و کوەیت کەوتونەتە ئامادەکاریی بۆ رێگریکردن لە هاتنی ئەو ڤایرۆسە کوشندەیە.