داوا لە حكومەتی عێراق دەكرێ باری لەناكاو رابگەیەنێت
"بۆ ھۆشیاركردنەوەی ھاووڵاتییان پێویستە ھەماھەنگی ھەبێت"
K24 - ھەولێر
کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، باری لەناکاوی تەندروستی رابگەیەنێت.
لە راگەیەندراوێکی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراقدا هاتووە "لە پێناو پاراستنی هاووڵاتییان و بۆ رێگری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێویستە حکومەت باری لەناکاوی تەندروستی تا ئاستی (جیم) رابگەیەنێت".
کۆمسیۆنەکە داواشیکردووە: "بۆ زیاتر هۆشیاری خەڵک و رێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە، سەرجەم دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکان و میدیا هاوکار و هەماهەنگبن".
ئەمە لەكاتێكدایە لە دوایین ئاماریدا وهزارهتی تهندروستی ئێران، تووشبوونی 13 كهس و مردنی چوار کەسی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگهیاند. كە دوو لە تووشبوان لە تارانی پایتەختن.
ھ.م