پەرلەمانی عێراق سوورە لەسەر دەنگدان بە پێكھاتەی حكومەت

كورد و سوننە ناڕازین

K24 - ھەولێر

حەسەن کەعبی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، جەخت لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممە دەکاتەوە.

لە راگەیەندراوێکیدا حەسەن کەعبی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، جەختی لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممە پەرلەمان، لەبارەی دەنگدان بە کابینەی نوێی حکومەت بە سەرۆکایەتی محەمەد تۆفیق عەللاوی کردەوە.

بەهۆی ناڕەزایەتی هەریەک لە کورد و سوننە، لەبارەی شێوازی دانانی وەزیرەکانی کابینەکەی عەللاوی، پێناچێت محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەن، بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن.

ھ.م