بڕیارێكی وەزارەتی بازرگانی عێراق كێشە بۆ كۆمپانیاكانی ھەرێمی كوردستان دروست دەكات

بڕیارێك لەبارەی ناوی كۆمپانیاكان دەدات

K24 - ھەولێر

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی عێراق، چوار مانگ بە کۆمپانیاکان دەدات بۆ ئەوەی ناوەکانیان بکەنە ناوێکی عەرەبی یاخود عێراقی، ئەوەش کێشەی بۆ کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان دروستکردووە، چونکە لە بەغدا گرفت بۆ کارەکانیان دروستدەکرێت، بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتەش، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی رێکخستنەوەی کۆمپانیاکانە.

به‌مه‌بەستی پاڵپشتی كردنی زیاتر كۆمپانیا ناوخۆییه‌كانی كاركردنیان، له‌ پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق وه‌زراتی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان، ماوه‌ی 4 مانگ مۆڵه‌ت ده‌داته‌ سه‌رجه‌م كۆ مپانیا ناوخۆییه‌كان یاخود ئه‌و كۆمپانیانه‌یی‌ تازه‌ داده‌مه‌زرێن، ئه‌ویش ده‌بێت ناوه‌كانیان ناوێكی عه‌ره‌بی یاخود عێراقی بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌‌ وه‌زارتی بازرگانی عێراقی ناوه‌كانیان تۆمار نا‌كرێت، بۆیه‌ ئێستا وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێمی سه‌رقاڵی ئه‌و رێكخستنه‌وه‌یه‌.

ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ وه‌زراتی بازرگانی عێراق هه‌ر جاره‌و بیانوویه‌ك به ‌كۆمپانیا و وه‌بەرهێنه‌ره‌ كورده‌كان ده‌گرێت، به‌وه‌ی ده‌بێت سه‌رجه‌م كۆمپانیاكان ته‌نات كه‌رگه‌كانیش ة له‌ به‌غدا تۆمار بكرێت به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی یاساییه‌ن ‌له‌گه‌ڵ ناكرێت، بۆیه‌ ئێستاش دەیەوێت سه‌رجه‌م كۆمپانیاكان له‌و رێگایەوه‌ ناوه‌كانی كۆمپانیاكان رێكبخاته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان بتوانن له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق كارو بازرگانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن.

ھ.م