لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ھەولێر کۆدەبێتەوە

وەزیرە پەیوەندیدارەكان و پارێزگارەكان بەشدار دەبن

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ھەولێر کۆدەبێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ رێکارەكانی خۆپارێزی دەکەن.

جوتیار عادل، گوتەبێژی حکـومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ لیژنەی وەزاری باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەولێر کۆدەبێتەوە".

گوتەبێژی حكومەتی ھەرێم راشیگەیاند: "جگە لە وەزیرە پەیوەندیدارەکان پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستانیش بەشداری لە کۆبوونەوەکە دەکەن و تاوتوێی چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوە و هەڵسەنگاندنی ئەو رێکارییانە خۆپارێزیانە دەکەن کە دەبەن رێگر لە هاتنی ئەو ڤایرۆسە بۆ کوردستان".