سه‌در هه‌ڕه‌شه ده‌كات
هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی حكومه‌تی نوێ ده‌رده‌بڕێت
K24 - هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی له باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت له‌لایه‌ن محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی بڵاوكرده‌وه و داوا ده‌كات ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ پێدانی متمانه به كابینه‌ی نوێ كۆببێته‌وه.
به گوێره‌ی په‌یامه‌كه، سه‌در چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات و ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه عه‌للاوی هه‌وڵ بۆ پێكهێنانی ده‌دات، به حكومه‌تێك وه‌سف ده‌كات كه پشك پشكێنه نییه.
هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كات ئه‌گه‌ر متمانه به كابینه‌كه‌ی عه‌للاوی نه‌درێت یانیش كابینه‌كه له ئاست چاوه‌ڕوانییه‌كان و ره‌زامه‌ندی گه‌ل و مه‌رجه‌عیه‌ت نه‌بێت، ده‌ست به خۆپیشاندانی ملیۆنی ده‌كه‌نه‌وه.
ئ. م