لیژنەی باڵای بهرهنگاربوونهوهی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستبەکار بوو
"هەموو رێکارهکانی حکومەت بۆ بەرژەوەندی خەڵکە"
K24- ههولێر:
دوای ئهوهی بە فەرمانی راستەوخۆی مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی کوردستان، لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستبەکاربوو، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە، کە هەموو رێکارەکانی حکومەت بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لهپێناو پاراستنی هاووڵاتیانە.
دوای کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، رێبهر ئهحمهد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حکومەت هیچ شتێك لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناشارێتەوە و داوای هاوکاریشی لە دەزگاکانی راگەیاندن کرد، بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و خستنەڕووی راستییەکان.
H.B