وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم دڵنیایی ده‌داته هاووڵاتیان
پێمان سه‌یره تۆمه‌تباره‌كانی دۆسیه‌ی كچه منداڵه‌كه ئازاد كراون
K24 – هه‌ولێر:
رێبه‌ری ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه هیچ حاڵه‌تێكی گومان‌لێكراو و تووشبووی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه. رێكاری پێویست بۆ هاورده‌ی كاڵا له ئێران ده‌گرینه به‌ر. له باره‌ی دۆسیه‌ی كچه منداڵه‌كه‌ی هه‌ولێریشه‌وه گوتی: بۆ ئێمه جێی پرسیاره چۆن تۆمه‌تبارانی ئه‌و دۆسیه‌یه به كه‌فاله‌ت ئازاد كراوون و هه‌ر ئاسانكارییه‌ك كرابێت به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، له باره‌ی په‌تای كۆرۆناوه گوتی: پێش ئه‌وه‌ی له ئێران ڤایرۆسه‌كه بڵاوبێته‌وه، به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لیژنه‌یه‌ك پێكهێنرا و به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و ته‌ندرووستی له گفتوگۆدا بووین و له كاتی خۆیدا هه‌نگاوی پێویست گیرانه به‌ر.
گوتیشی: ئێران بۆ ئێمه دراوسێیه و ئاڵوگۆڕی زۆر له نێوانمان هه‌یه و هه‌ستمان كرد، ڤایرۆسه‌كه له ده‌وروبه‌ری عێراق بڵاو ده‌بێته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و ڤایرۆسه له هه‌ندێك شوێنی تر بڵاو ببێته‌وه. بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان، رۆژی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ له گفتوگۆ دابووین بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری پێویست بگرینه به‌ر.
هه‌روه‌ها گوتی: هاووڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، هیچ حاڵه‌تێكی گومان‌لێكراو و تووشبوو له هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه. رێوشوێنه‌كانمان ته‌نیا خۆپارێزین. زۆر شه‌فافانه و به روونی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌كه‌ین و به‌رپرسیارێتی ئێمه‌یه ئاسایشی ته‌ندرووستی و كۆمه‌ڵایه‌تی هاووڵاتیان بپارێزین. داواش له هاووڵاتیان ده‌كه‌م ئه‌م ماوه‌یه گه‌شته‌كانیان بۆ ده‌ره‌وه كه‌مبكه‌نه‌وه و پێم باشه هاووڵاتیان خه‌مخۆری ته‌ندرووستی خۆیان بن.
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان24، گوتیشی: ئێمه نامانه‌وێت رێوشوێنه‌كان ببنه هۆی ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولامان له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ونه مه‌ترسی و خه‌ڵكانێك سوود له‌و هه‌له وه‌ربگرن و بازار گران بكه‌ن و بڕیار درا له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێران گفتوگۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری پێویست دابنرێت بۆ گواستنه‌وه‌ی كاڵا. بڕیارمانداوه هاتوچۆی گه‌شتیاری رابگیرێت. ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه ده‌بێت بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ له ژێر چاودێریدا بن. كارێك ناكه‌ین كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی بازرگانی بكات. ده‌مانه‌وێت كه‌مترین به‌ریه‌ككه‌وتن هه‌بێت له نێوان هاووڵاتیانی هه‌رێم و هاووڵاتیانی ئێران.
له باره‌ی شوێنی مانه‌وه‌ی هاووڵاتیان، وه‌زیری ناوخۆ گوتی: خۆشبه‌ختانه پارێزگاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی له‌سه‌ر هێڵ بوونه و توانیویانه له نزیكترین شوێنی سه‌ر سنوور شوێنی تایبه‌ت به كرێ بگرن و ئه‌و هاووڵاتیانه جێ بكه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌موو هاووڵاتیانی كورد له ئێران له یه‌ك كاتدا بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وا ره‌نگه قورس بێت، به‌ڵام به گشتی ده‌بێت هه‌موو كه‌سێكی گه‌ڕاوه دوو هه‌فته چاودێری بكرێت و رێگری له به‌قاچاغ هاتنه‌وه‌ی هاووڵاتیان ده‌كرێت. چونكه ژیانی هاووڵاتیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، داواشی له حكومه‌تی ئیتیحادی كرد، جدی تر له‌و بابه‌ته بێته سه‌ر هێڵ و هه‌مان رێوشوێنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته به‌ر.
له باره‌ی گه‌شتی فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌خانه‌كان، وه‌زیری ناوخۆ گوتی: له رۆژی هه‌ینییه‌وه گه‌شته‌كانمان بۆ ئێران وه‌ستاندووه.
له باره‌ی نرخی كه‌رسته‌ی پزیشكییه‌وه، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د گوتی: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا هه‌موو به‌رپرسه‌كانمان راسپاردووه، لیژنه درووست بكه‌ن، هه‌ر كه‌س سه‌رپێچی رێنماییه‌كان بكات، به توندترین شێوه‌ی یاسایی لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت. هه‌ندێك كه‌س ویستوویانه له بازاره‌كانی هه‌رێم ماسك بكڕن و هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی بكه‌ن، به‌ڵام رێگری له‌و هه‌وڵه‌یان كراوه.
سه‌باره‌ت به دۆسییه‌ی ئه‌و كچه منداڵه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د گوتی: له لێكۆڵینه‌وه‌داین و له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو هه‌وڵێكمان خستووه‌ته‌گه‌ڕ و تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیركراونه‌ته‌وه و بۆ ئێمه هه‌موومان جێی پرسیاره چۆن خه‌ڵك به‌و جۆره به كه‌فاله‌ت ئازاد ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر له دادگاش ئاسانكاری كرابێت به‌دواداچوون ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: سبه‌ی پارێزگار و وه‌زیری په‌روه‌رده باوكی منداڵه‌كه ده‌بینین و هه‌ركه‌س هه‌ڕه‌شه‌ی له باوكی منداڵه‌كه كردبێت ناویمان پێ بڵێت و رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه و یاسای ده‌كه‌ینه‌وه. رێگه ناده‌ین هیچ كه‌سێك هه‌ڕه‌شه بكات له هاووڵاتیان.