خه‌میس خه‌نجه‌ر: ده‌بێت تایبه‌تمه‌ندی هه‌رێمی كوردستان له به‌رچاو بگیرێت
"ده‌بێت هه‌مووان له پرۆسه‌ی متمانه‌دان به حكوومه‌ت هاوبه‌ش بن"
K24 - ھەولێر
سه‌رۆكی پڕۆژه‌ی عه‌ره‌بی خه‌میس خه‌نجه‌ر، له باره‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌للاوی رایده‌گه‌یه‌نێت "پێشكه‌شكردنی كابینه‌ی وزاری به‌بێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ شاندی كوردی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر شه‌راكه‌تی نیشتمانی".
خه‌نجه‌ر له تویتێكدا رایگه‌یاند "پێشكه‌شكردنی كابینه‌كه‌ی عه‌للاوی بۆ متمانه وه‌رگرتن له لایه‌ن په‌رله‌ماوه به بێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ شاندی كوردی، هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر شه‌راكه‌تی نیشتمانی".
دەشڵێت: "پێویسته له پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تدا، تایبه‌تمه‌ندێتی هه‌رێمی كوردستان له به‌رچاو بگیرێت".
خه‌میس خه‌نجه‌ر روونیشی ده‌كاته‌وه "ده‌بێت هه‌مووان له پرۆسه‌ی متمانه‌دان به حكومه‌ت هاوبه‌ش بن، ئه‌گه‌ر نا دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر ده‌چێت".