بوومەلەرزەیەک رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند
بوومەلەرزەیەک رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند
K24 – ههولێر:
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.7 پلەی پێوەری رێختەر، شاری خۆی کە دەکەوێتە باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان هەژاند و لە چەند شارێکی باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان هەستی پێکراوە.
بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی قەیرانەکانی ورمێ بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەکە زیانی ماددی و گیانی هەبووە.
راشیگەیاند، بوومەلەرزەکە زیانی بە 43 گوندی پارێزگای ورمێ گەیاندووە و هێڵەکانی پەیوەندیکردنیش لەو گوندانە پچڕاوە.
هەروەها، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە وان حەوت کەس بەهۆی بوومەلەرزەکە گیانیان لەدەستداوە.
H.J