پڕۆژە بودجەی 2020 رەوانەی پەرلەمانی عێراق دەكرێت
پەرلەمانتارێك وادەكەی ئاشكرا دەكات
K24 - ھەولێر
حەنین قەدۆ، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وادهی ناردنی پڕۆژە بودجەی 2020 بۆ پەرلەمان ئاشکرا دەکات.
حەنین قەدۆ، رایگهیاند "پڕۆژە بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2020، دوای دوو هەفتە لە دامەزراندنی حکومەتی نوێ لە لایەن محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆک وەزیرانهوه رهوانهی پهرلهمان دهكرێـت".
ئاماژەیداوە "کورتهێنانێکی گەورە لە پڕۆژە بودجەی وڵاتدا دەبێت، بەڵام لە رێگەی نرخی نەوتەوه چارەسەری دەکەن".
هاوکات عەبدولحوسێن هەنین راوێژکاری عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق رایگەیاند، پڕۆژە بودجەی گشتی بە شێوەیەکی نیمچە کۆتایی تەواو بووە، بەڵام داوا دەکرێت ناردنی پڕۆژە بودجەکە بۆ دوای متمانە دان بە حکوومەتی نوێ دوابخرێت، بۆ ئەوەی حکوومەتی نوێ گۆڕانکاری لە هەندێک بڕگەی پڕۆژەکەدا بکات.