بەهۆی قەیرانی ئابووری ژمارەیەک کۆمپانیا لە تورکیا داخراون
ژمارەی كۆمپانیا داخراوەكان زیاد دەبێت
K24 - ھەولێر
ئابووری توركیا رۆژ بە رۆژ لە داكەوتندایە و كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە بە بەردەوامی گورزیان بەردەكەوێت.
بەگوێرەی نوێترین ئامارەكانی یەكێتی بۆرسەكان و ژووری بازرگانی توركیا، ژمارەی ئەو كۆمپانیانەی كە لە توركیا بەھۆی قەیرانی ئابوورییەوە دادەخرێن، رۆژ بە رۆژ لە زیادبووندایە، بەجۆرێك ژمارەیان لە ماوەی مانگی رابردوودا بەرێژەی 9.91% بەرزبووەتەوە لەسەر بنەمای ساڵانە بە بەراورد بەھەمان ماوەی ساڵی رابردوو.
ئامارەكان دەریدەخات، كۆمپانیاكانی كە داخراون 702 یان لە بواری بازرگانی بەكۆ و تاكفرۆش و ھەروەھا چاكسازی ئۆتۆمبێل و ماتۆر، ھەروەھا 427 یان لە كەرتی بیناسازییە و 262 یان لە كەرتی پیشەسازییە، بەو جۆرەش بەردرێژایی ساڵی 2019 ژمارەی كۆمپانیا داخراوەكان بەرێژەی 5.4% بەرزبووەتەوە.